ئاسایشی سلێمانی: دوو كەس دەستگیركراون كە هەڕەشە و فێڵ و جادوویان لە ئافرەتان كردووە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی هەڕەشە، فێڵ و جادووكردن لە ئافرەتان راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە و

13ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی هێزەكانمان توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربكەن كە لەدایكبووی ساڵی 1975 و 1985ن و بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندن و فریودان و هەڕەشەكردن لە ئافرەتان و زۆرلێكردنیان بۆ كاری بەدڕەوشتی و جادوو و نوشتەكردن دەستگیربكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، چەندین ئافرەت بوونەتە قوربانی و لە ژێر هەڕەشەدا بەكاریانهێناون، دوای گەڵاڵە بوونی زانیاریی تەواو و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ مامەڵەكردن بە ئامێرەكانی پەیوەندی و دەستدرێژی بۆ سەر ئافرەتان و جادووكردن، تۆمەتباران دەستگیركران.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری ئێم فۆڕ، دوو دەمانچە، چەندین چەقۆ و خەنجەر، بڕێك پارەی ساختە، چەندین پەرتووك بۆ فێربوونی دوعا و نوشتە، مەوادی نوشتە و جادوو و دواتر تۆمەتباران رووبەڕووی یاساكرانەوە لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارێکی نوێیان لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەرکرد. وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share