خۆپیشاندان دەستیپێکرد و رێگای سماقوڵی داخرا

بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی دانیشتووانی گوندەکانی سنووری سماقوڵی دەستیپێکرد و رێگەی هەولێر – سلێمانییان داخستووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “لە بەیانی ئەمڕۆوە خۆپیشاندانی دانیشتووانی گوندەکانی دەوروبەری سماقوڵی دەستیپێکردووە و رێگەی هەولێر – سلێمانیان داخستووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دانیشتووانی سنووری ئەو گوندانە ناڕەزایەتیی لە دژی خراپبوونی رێگەوبانەکانیان و نەبوونی خزمەتگوزارییەکان دەردەبڕن”.

وتیشی، “لە ئێستادا خۆپیشاندەران رێگەکەیان داخستووە، رێگە بە بارهەڵگرەکان نادرێت تێپەڕن، تەنها رێگە بە ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر واتە ئۆتۆمبێلی بچوک دەدەن تێپەڕێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دوو كەسی دەستگیركرد كە دراوی ساختەیان پێبووە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێكیان دەستگیركردووە دراوی ساختەی پێبووە و ویستوویەتی ساغیبکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share