رێژەی بارانبارین لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئاشكراكرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی، بڕی بارانبارینی لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئاشكراكرد و زۆرترین باران لە تەوێڵە باریوە.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی، لە كاتژمێر نۆی بەیانیی دوێنێ دووشەممەوە تا كاتژمێر نۆی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، زۆرترین بڕی باران لە تەوێڵەی ناو چەی هەورامان باریوە كە 26.4 ملیمەتر بووە.

بە دوای تەوێڵەدا، بەرزنجە بە پلەی دووەم دێت و لە ماوەی 24 كاتژمێردا 26.3 ملیمەتر بارانی لێباریوە و كەمترین بڕی بارانیش لە قەزای كەلاری مەڵبەندی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان باریوە، كە لە ماوەی 24 كاتژمێردا 3.2 ملیمەتر باران بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ: هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، “هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: ئێران هەنگاوی كرداریی بۆ بەردانەوەی ئاو نەناوە

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا ئێران بەكرداری هەنگاوی نەناوە بۆ بەردانەوەی ئاو، ئاستی ئاوی بەنداوەكەش بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە.…
Total
0
Share