منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان لە رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزێکی ئەمنی و ئەندامانی باندێكدا لە هەولێر کوژرا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، “ئەمشەو لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزێکی ئەمنی و ئەندامانی باندێكدا روویداوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان کوژراوە و چەند کەسێكیش برینداربوون”.
ئاشكراشیكرد، لە كاتی هەوڵدانی هێزە ئەمنییەكە بۆ دەستگیركردنی دوو ئەندامی باندەكە، تەقەكراوە و بەو هۆیەوە منداڵەكە گولـلەی بەركەوتووە و گیانیلەدەستداوە و زیان بەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانی دانیشتووی گەڕەكەكەش كەوتووە.