بە بڕیاری سودانی “گرتووخانەی پێنج ئەستێرە” دادەخرێت

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا ئەو گرتووخانەیە دابخرێت كە سەرۆكی پێشووی وەقفی سوننی لێوەی هەڵات و بە “گرتووخانە پێنج ئەستێرەییەكە” ناوزەد دەكرێت.

گرتووخانەی كەڕادە مەریەم لە بەغداد كە لە بنەڕەتدا بنکەی دەستبەسەرکردنە، هەفتەی رابردوو یەكێك لە زیندانییەكانی كە سەعد كەمبەش سەرۆکی پێشووی وەقفی سوننی بوو، لە رووداوێكی تەمومژاویدا هەڵات و دوای دەستگیركردنەوەی گیانیلەدەستدا.

رووداوەكە كاردانەوەی فراوانی لەسەر هەردوو ئاستی سیاسی و میدیایی لە عێراق لێكەوتەوە، دەستبەجێ كاربەدەستانی گرتووخانەكە و فەرماندەی پۆلیسی ناوچەی سەوز و بەرپرسانی ئەمنیی هەردوو گەڕەكی ساڵحییە و كەڕادە مەریەمی بەغداد بە بڕیاری سەرۆكی وەزیران رووبەڕووی جێگۆڕین و لێپێچینەوە كرانەوە.

لە درێژەی كاردانەوە و لێكەوتەكانی رووداوەكەدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا بنكەی دەستبەسەركردنی كەڕادە مەریەم دابخات، ئەو شوێنەی كە بەهۆی مامەڵەی جیاوازی كاربەدەستەكانی لەگەڵ بەرپرسانی زیندانیكراودا و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە زیندانییەكانی دەكران، بە “گرتووخانە پێنج ئەستێرەییەكە” ناودێردەكرا.

لەگەڵ داخستنی گرتووخانەكەدا، سەرۆك وەزیران فەرمانیكرد هەموو زیندانییانی ناو ئەو گرتووخانەیە بگواسترێنەوە بۆ گرتووخانەكانی دیكەی سەر بە وەزارەتی داد لە بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: ماوەی سێ رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوونی ئاژەڵان بە نەخۆشی تۆمارنەکراوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی سێ رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوون و مرداربوونەوە لەناو گامێش، مانگا و ئاژەڵاندا…
زیاتر ببینە

رۆژنامەی سەباح: سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ

رۆژنامەی سەباح-ی نیمچەڕەسمیی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە،…
Total
0
Share