دوایین زانیاری لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت، سووربوون هەیە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە بەو داڕشتەیەی رەوانەی پەرلەمان كراوە.

موهەنەد خەزرەجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانیی چێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، “لایەنەكانی چێوە سوورن لەسەر پەسەندكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بە داڕشتەی ئێستایەوە”.

میدیای فەرمی عێراق لە زاری خەزرەجی ئەوەشی وت، “تەنها هەندێك هەمواری بچوك بەسەر هەندێك لە بڕگەكانی بودجەدا دەهێنرێت بۆ ئەوەی گونجاو بێت لەگەڵ ئەحكامەكانی دەستوور و یاسا”.

هەندێك هەوڵی بێهیوا لەلایەن ژمارەیەك لە لایەنە سیاسییەكانەوە هەیە بۆ پەكخستنی پەسەندكردنی بودجە، لەپێناو بەدەستهێنانی پڕۆژەی كەسی و حزبی، وەك ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بودجەیە بە گەورەترین بودجە بەراورد بە ساڵانی رابردوو دادەنرێت، كە پڕۆژەی ستراتیژیی ئابوریی گرنگ لەخۆدەگرێت.

پەرلەمانتارەكە ئاشكراشیكرد، هێزەكانی چێوەی هەماهەنگی و لایەنە هاوپەیمانەكانی پاڵپشتیی بەهێزی حكومەتی سودانی دەكەن بۆ تێپەڕاندنی یاساكە.

بابەتی پێشتر

چی بخورێت بۆ ئەوەی لە قژ رووتانەوە و سپی بوونی دووربیت؟

بابەتی دواتر

گەنجێك لە بەنداوی خاسەی كەركوك خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان له‌ دادگاى فیدراڵی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین

چێوەی هەماهەنگیی شیعەکان دەڵێت، کۆبوونەوەکەی شەوی 9ی ئەم مانگەی ئه‌نجومه‌نى ‏نوێنه‌ران و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پێشێلکارییە، بۆیە…
Total
0
Share