فێرمینۆ لە بەرشلۆنەوە نزیکە

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ ڕەزامەندیی نیشانداوە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.

گرێبەستی هێرشبەرەکەی لیڤەرپوڵ ڕێکەوتی 30ی حوزەیرانی 2023 کۆتاییدێت و بڕیارە لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە یانە ئینگلیزییەکەی بکات.

هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ناوبراو لەگەڵ ئیدارەی یانەی گەڵاتە سەرای تورکی لەسەرهێڵە، بەڵام ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا بۆچوونێکی جیاوازییان هەیە و جەخت لەوە دەکەنەوە، ئیدارەی خوان لاپۆرتا لە واکۆکردنی بۆندەکەوە نزیکن.

لە ئێستادا و لەم دۆخە داراییەی یانەی بەرشلۆنەدا، فێرمینۆ دەتوانێت بێبەرامبەر بە مووچەیەکی دیاریکراو پەیوەندییان پێوە بکات، ئەوەش چانسی واژۆکردنی گرێبەستەکەی بەهێز کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share