فازڵ حاجی: جەژن بە واتای ئەمانە نییە

شۆفێرێك لە هەولێر چەندین سەرپێچیی ئەنجامداوە و وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگاكەش بە توانجەوە باسی حاڵەتەكە دەكات.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی وێنەی ئۆتۆمبێلێكی جامڕەشی بڵاوكردەوە و نووسیویەتی، “جەژن بە مانای لێخوڕین بەبێ مۆڵەت و جامڕەشکردن و لێکردنەوەی تابلۆ نییە، سەرەڕای ئەوەش سەرەڕۆیی بکەیت”.

لە درێژەی وتەكانیدا لەو بارەیەوە فازڵ حاجی دەڵێت، “جەژن دروستکردنی کەشێکی ئارام و لێخوڕینێکی سەلامەتە”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر راشیگەیاندووە، “ئەمڕۆ ئەو ئۆتۆمبێلە کە کۆمەڵێک سەرپێچیی بە یەکەوە کردبوو، لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆی هەولێرەوە دەستی بەسەرداگیرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکاران تەواوبووە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاماژە بە تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی دەرماڵەیەکی دیکەی خوێندکاران دەکات، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ…
Total
0
Share