کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن ئەمساڵ بەراورد بە پار لە نیوە کەمترە

بەڕێوەبەری کارگێڕیی کوشتارگەی سلێمانی رایگەیاند، “رێژەی قوربانیکردن ئەمساڵ بەراورد بە پار لە نیوە کەمترە”.

محەمەد محێدین، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کوشتارگەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بۆ ئەمساڵ لە هەر چوار رۆژەکەی جەژنی قوربان 600 سەر ئاژەڵی وردە لەگەڵ 100سەر رەشەوڵاخدا، کوشتارگەکەمان کراون بە قوربانی”.

وتیشی، “رێژەی قوربانیکردن ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو لە نیوە کەمتربووە بەو پێیەی ساڵی رابردوو نزیکەی هەزار و 700 سەر ئاژەڵ کران بە قوربانی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا، كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە كە لەم مانگەوە كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم…
Total
0
Share