لە هەولێر مامۆستایەک ماوەی یەک ساڵ و نیو دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر منداڵێکی حەوت ساڵ

لە قوتابخانەیەکی تایبەت لە شاری هەولێر منداڵێکی تەمەن 7 ساڵ ماوەی ساڵ و نیوێکە لەلایەن مامۆستایەکییەوە دەستدرێژیی سێکسی دەکرێتە سەر، ئەگەری هەیە چوار منداڵی دیکەی هەمان قوتابخانە کەیسی هاوشێوەیان هەبێت.

لە دوێنێوە هەواڵی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ لە قوتابخانەیەکی تایبەتی عەنکاوە لە شاری هەولێر بڵاوبووەتەوە، بەپێی زانیارییەکان منداڵەکە لەلایەن مامۆستاکەیەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە ئەگەر ئاشکرای بکات.

ئەو منداڵە حەوت ساڵە لەلایەن مامۆستاکەیەوە کە خەڵکی دیمەشقە و تەمەنی 35 ساڵە، چوار جار دەستدرێژی کراوەتەسەر.

دایک و باوکی منداڵەکە باسیان لەوە کردووە، منداڵەکەیان لەلایەن مامۆستاکەیەوە هەڕەشەی لێکراوە باسی نەکات و شوێنی گوێزان بە جەستەیەوەیە کە بەوشێوەیە ترساندوویەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: یەکشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتییەکان دەکرێت

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتیەکان بۆ هەڵبژاردنی…
Total
0
Share