گەشتوگوزاری سلێمانی: پێشبینیی هاتنی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار دەکەین

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان پێشبینیی هاتنی ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیاران دەکرێت.

گۆران قادر وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، ئامادەکاریی تەواو بۆ هاتنی گەشتیاران لە رۆژانی جەژندا کراوە، بەڵام ناتوانین پێشبینی ژمارەی گەشتیاران بکەین.

وتیشی، ژمارەی ئەو رۆژانەی کە وەک پشوو رادەگەیەندرێت، دۆخی دارایی هاوڵاتییان، نزیکبوونەوە لە کۆتایی ئەمساڵی خوێندن و دۆخی وڵاتانی دراوسێی عێراق هەمووی بەیەکەوە کاریگەرییان لەسەر ژمارەی گەشتیاران دەبێت، لەگەڵ ئەمەشدا چاوەڕێدەکەین کە رێژەیەکی بەرچاو گەشتیار روو لە سنووری سلێمانی بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوا بریاری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی مووچە و بودجە بۆ هەرێم ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆتاییهات و دەشڵێت،” تەیف سامی، وەزیری…
Total
0
Share