لە چەند کاتژمێرێکدا مانگێکی دەستکردنی ناسا دەکەوێتە خوارەوە.. مەترسییەکانی چین؟

پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مانگێکی دەستکردنی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” بکەوێتەخوارەوە بۆ سەر زەوی.

زانایانی بواری بۆشایی ئاسمان دەڵێن، ئەگەری کەوتنەخوارەوەی مانگە دەستکردەکە لە ئەمڕۆدا کەمە و ئەگەری هەیە بکەوێتە شەوەوە.

ناسا ئاشکرای نەکردووە کە پێشبینی دەکرێت مانگە دەستکردەکە لە کوێی زەویدا دەکەێتەخوارەوە.

باس لەوەدەکەن ئەگەری هەیە زۆربەی بەشەکانی ئەم مانگە دەستکردە کە کێشەکەی 300 کیلۆگرامە لە کاتی هاتنی بۆ ناو بەرگەهەوا بە خێراییەکی زۆر بسوتێت.

بەڵام پێشبینی دەکرێت هەندێک بەشی بکەوێتە سەر زەوی.

ناسا ئاماژەی بەوەشکردووە، مەترسیی زیانگەیاندنی بە هەر کەسێک لەسەر زەوی کەمە و لە هەر دوو هەزار و 467 کەس یەک کەسە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاى تویته‌ر كێشه‌ى وه‌ستانى تۆڕه‌كه‌ى چاره‌سه‌ركرد

كۆمپانیای تویته‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكیه‌وه‌ بۆماوه‌یه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕاگیراوه‌، به‌ڵام لە ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه‌ ده‌توانن به‌كاری…
Total
0
Share