توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەو ئەپڵیکەیشنانەی مۆبایلە زیرەکەکان کە تایبەتە بە دابەزاندنی کێش و وەرزشکردن زیانیان لە سوودەکانیان زیاترە.
توێژینەوەکە لەلایەن کۆلێژی لەندەنی زانکۆیی و زانکۆی لۆپۆرۆ و لەسەر پێنج ئەپڵیکەیشنی دابەزاندنی کێش، سووتاندنی کالۆری، وەرزشکردن ئەنجامدراوە.
توێژینەوەکە پشتی بە داتاکانی 58 هەزار بەشداربوو بەستووە و دەرکەوتووە، ئەم جۆرە ئەپڵیکەیشنانە وردنین لە پێدانی زانیاریی لەبارەی بڕی پێویستی کالۆری، بە جۆرێک بەشێک لە بەکارهێنان وتوویانە، “ئەگەر وەک ئەوەی ئەپڵیکەیشنەکە داوای دەکات بڕی پێویست کالۆری بخۆین لە برساندا دەمرین”.
توێژەران دەڵێن، “ئەپڵیکەیشنەکان پشت دەبەستن بە بڕی کێشی جەستە، لە کاتێکدا ئەمە هەڵە پێویستە چەندین لایەنی دیکە لە دابەزاندنی کێشدا گرنگیان پێبدرێت”.
یەکێکی دیکە لە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکان ئاماژەی بەوەکردووە، “شیرپێدانی سروشتی بڕێکی زۆر لە کالۆری جەستە دەسوتێنێت، بەڵام لە هیچکامیاندا رەچاونەکراوە و باسنەکراوە”.
توێژەران جەختدەکەنەوە، “ئەگەر لەسەر شێوازی ئەم جۆرە ئەپڵیکەیشنانە وەرزش بکەین و کالۆری بەکاربهێنین، دەکرێت زیانی زۆر بە جەستە بگات، بۆ دڵنیابوونەوەش لەمە پێویستە توێژینەوەی زیاتر لەبارەیەوە بکرێت”.