لە خوێندنگەیەكی هەولێر دەستدرێژی دەكرێتە سەر كچێكی تەمەن 7 ساڵ
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، لە خوێندنگەیەكی ئەهليی شاری هەولێر دەستدرێژیی كراوەتە سەر كچێكی تەمەن حەوت ساڵ كە لە یەكێك لە خوێندنگە ئەهلییەكانی شاری هەولێر دەوامیكردووە.
هاوكات مونا یاقو سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچێكی تەمەن حەوت ساڵان دەكەن و وتیشی، “بۆ بەدواداچوونی زیاتر سەردانی دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر و خانەوادەی ئەو منداڵە دەكەن بۆ ئەوەی راستی رووداوەكە ئاشكرا بكرێن.