بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتری خستە بازاڕەوە و نرخەكەی دابەزی

ئەمڕۆ سێشەممە بانكی ناوەندیی عێراق، فرۆشتنی دۆلاری بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزكردەوە و ئەوەش راستەوخۆ كاریگەریی كردەسەر دابەزینی بەهای دۆلار.

ئەو دۆلارەی ئەمڕۆ بانكی ناوەندی فرۆشتوویەتی بڕەكەی 283 ملیۆن و 45 هەزار و 994 دۆلارە و بەراورد بە رۆژانی پێشوو، بە رێژەی زیاتر لە 30% زیادیكردووە.

بەپێی راگەیەندراوی بانكی ناوەندی، ئەمڕۆ 224 ملیۆن و 145 هەزار و 994 دۆلار بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە و 58 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاریش، بە شێوەی کاش لەلایەن پەنجەرەی فرۆشتنی بانكی ناوەندییەوە فرۆشراوە.

جگە لە ئەمڕۆ كە بەرزترینە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە زۆرترین دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە فرۆشرابێت 272 ملیۆن دۆلار بووە و پێرێش بانكی ناوەندی تەنها 175 ملیۆن دۆلاری فرۆشت.

تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراودا بە نزیكەی 145 هەزار دینار بوو، بەڵام لەگەڵ فرۆشتنی ئەو بڕە زۆرەی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بۆ 144 هەزار دینار دابەزی.

بابەتی پێشتر

پێشبینییە جیهانییەکان: نرخی بەرمیلێک نەوت لەمساڵدا بۆ 100 دۆلار بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

جانتایەکی لە نەیزەک دروستکراو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ تەیف سامی بۆ گفتوگۆی کێشەکانی لیستی مووچە بێتە هەرێمی کوردستان

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەفدێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتی تەیف…
Total
0
Share