رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر روویدا و بووەهۆی گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی كەسێكی تر.
رووداوەكە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر رێگای سەرەکیی هەولێر – مەخمور روویداوە و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری “سەرکە ترێلە” کە بەرەو مەخمور دەڕۆیشت، بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆڵی لەدەستدا.
راشیگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەكە لە شەقام دەرچووە بۆ دیوەکەی تری شەقام و لەوێ رووبەڕوو خۆی کێشاوە بە پیکابێکی دەبڵ كابینەدا کە بەرەو هەولێر دەچوو.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە بەهۆی رووداوەكەی هاتوچۆوە، شوفێری پیکابەکە گیانیلەدەستداوە و کەسێکی تریش برینداربووە.