ئەشكەنجە منداڵی ناوسكی ژنە ئێزدییەكی لە عەفرین لەناوبرد

ژنێكی ئێزدی فۆتۆ: AFP

منداڵی ناوسكی ژنێكی ئێزدی لەنێو بەندینخانەیەكی ڕیفی عەفرین لەناوچوو، بەهۆی ئەشكەنجەدانی جەستەیی و دەروونییەوە، وەك ئەوەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە.

ڕێكخراوەكە لە زاری سەرچاوەكانیەوە بڵاویكردەوە، ئەوەی ناودەبرێت بە پۆلیسی سەربازی و سەر بە گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیایە، تەرمی منداڵێك كە شەش مانگە دروستبووە ڕادەستی كەسوكاری هاوڵاتیی (ئ.م) كردووە و دواتر لە گۆڕستانی گوندی كیمار بەخاكسپێردراوە.

ژنەكە لە 12ی ئەیلولی ڕابردووەوە بەتۆمەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستگیركراوە.

ژنەكە لەكاتێكی پێشتردا ئازادكراوە، دوای ئەوەی كەسوكارەكەی بڕێك پارەیان بۆ ئەو مەبەستە داوە، بەر لەوەی جارێكی دیكە بەو تۆمەتە دەستبەسەربكرێتەوە.

لەئێستاشدا لە بەندینخانەی معراتە دەستگیركراوە، وەك ئەوەی ڕوانگەی سوری بڵاویكردووەتەوە، ئەمەش سەرەڕای لەبارچوونی منداڵەكەی لەئاكامی ئەشكەنجەدانی دەروونی و جەستەییەوە.

بابەتی پێشتر

مەكتەب سیاسییەكی یەكێتی: ڕەتکردنەوەی جەمسەرگیری ڕاوەستانە لە چەقی مافە دەستورییەکان

بابەتی دواتر

وێنە.. کۆمەڵێک کۆچبەر دوای مانەوەی شەو و ڕۆژێک لەبەر سەرما ڕزگارکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share