شاندی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی قوباد تاڵەبانی کرد

بەیانیی ئەمڕۆ شاندێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر.

شاندەکەی ئەنجومەنی وەزیران پێکهاتبوون لە پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و عەبدوڵای حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

سەردانەکەی ئەو شاندە بەمەبەستی گفتوگۆکردن بووە لەبارەی گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیران و رازیکردنیان بۆئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنەکە.

ماوەی شەش مانگە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە و لە ئۆفیسەکەی دەوام ناکات، هەروەها تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیران نزیکەی چوار مانگە بایکۆتی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە.

ناڕەزاییەکانی قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی لە حکومەت بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە گرنگترینیان پابەندنەبووی مەسرور بارزانییە بە رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت و نەناردنی بودجەی سلێمانی و جیاوازیکردن لەنێوان سلێمانی و شارەکانی دیکەدا.

 

بابەتی پێشتر

ژمارەی کوژراوانی سڤیل لە سودان لە 100 کەس نزیکدەبێتەوە

بابەتی دواتر

"هێنانی ئیبراهیم تاتڵیساس تەنها بۆ لەبیربردنەوەی مەسەلەی سەرتاشینەکەیە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share