كەشوهەوای جەژن ئاشكراكرا

دەستەی گشتیی كەشناسیی عێراق، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە و كەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمڕۆی دەستەی كەشناسیی عێراق، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممەی داهاتوو كەش باراناوی دەبێت.

پێشبینیدەكرێت هەردوو رۆژی پێنجشەممە و هەینی بارانببارێت و رۆژی شەممەی داهاتووش ئەگەری نمەباران لە چەند شار و ناوچەیەك هەیە، وەك راگەیەندراوەكەی كەشناسی ئاماژەی بۆ كردووە و دەڵێت، “لە ناوچەكانی باكوور باران و هەورەبروسكە دەبێت و لە ناوەڕاست نمەباران و لە باشووریش كەش نیمچەهەور دەبێت”.

هاوكات بەپێی راگەیەندراوی بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک  بەرزدەبنەوە و سبەینێ سێشەممە کەش لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی: ئەمشەو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم نمەباران بەردەوام دەبێت

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمشەو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم نمەباران بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share