كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستیپێكرد و فراكسیۆنی یەكێتیش دوو نووسراوی گرنگی خستە بەردەم حەلبووسی

خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەستیپێكرد و فراكسیۆنی یەكێتیش دوو نووسراوی گرنگ دەخاتە بەردەم سەرۆكی پەرلەمان

ئەمشەو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجە دەستیپێكرد.

هاوكات فراكسیۆنی یەكێتی دوو نوسراو، كە چەندین داواكاری لەخۆگرتووە ئاراستەی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات.

بەپێی نووسراوی یەكەم، فراكسیۆنی یەكێتی داوا دەكات لە بودجەی ساڵی 2023 بڕگەیەكی تایبەت بۆ تەرخانكردنی شایستەی دارایی لیژنەی بارائۆلومپی كوردستان كە لقێكە لە لیژنەی بارائۆلومپیی عێراق زیادبكرێت، لەپێناو بەرەوپێشبردنی كار و چالاكییەكانی لیژنەكە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان .

لە نووسراوی دووەمدا، فراكسیۆنی یەكێتی بەپێی ماددەی 6 لە دەستووری عێراق و ماددەی 5 لەیاسای ئەنجومەنی نوێنەران داوا دەكات چەند بڕگەیەكی دارایی لەچوارچێوەی بودجە زیاد بكرێن لە پێناو:-

1. هەڵگرتنی مین و پاشماوەی تەقەمەنی لە ناوچە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان.

2. قەرەبوو كردنەوەی كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان.

3. سەنتەری تەندروستیی تایبەت بە نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمك لە پارێزگای سلێمانی

4. تەرخانكردنی بودجەیەكی تایبەت بۆ ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای ھەڵەبجە

5. دروستكردنی بەنداو

6. هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و ھێنانەوەی رووفاتی ئەنفالكراوان بۆ زێدی خۆیان وئەنجامدانی تاقیكردنەوەی DNA بۆ روفاتەكان، هاوكات محەمەد حەلبووسی رەزامەندیداوە لە سەر داواكارییەكانی فراكسیۆنی یەكێتی و نووسراوەكانی رەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمان كردووە بەمەبەستی زیادكردنیان لە پڕۆژەیاسایی بودجە.

بابەتی پێشتر

سەگ پەلاماری كارمەندێكی كارەبای دا و برینداری كرد

بابەتی دواتر

کەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە هەینی یان شەممە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share