وەزارەتی كارەبا: هەنگاو بۆ دابینكردنی كارەبایەكی 24 كاتژمێری گیراوەتەبەر

وەزارەتی كارەبای هەرێم دەڵێت، “هەنگاو بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی پریپەید بۆ دابینكردنی كارەبایەكی 24 كاتژمێری گیراوەتەبەر.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و لە زاری ئەردەڵان دۆسكی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت بڵاوكراوەتەوە و رایگەیاندووە “بۆ یەكەمینجار بە سوود وەرگرتن لە گازی بەفیڕۆچووی كێڵگەی نەوتی گەرمیان كارەبا بەرهەمهێنرا، هەروەها وێستگەی ژینگەپارێزی گازیی خەباتیش كەوتووەتەوە كار، جگە لەوانەش چەندین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خاوێن جێبەجێكراون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “لە رێگای پێوەری زیرەكەوە زۆرترین هاوبەشی كارەبا كرانەوە و سەرپێچییەكانیش كەم كراونەتەوە”.

بەرپرسەكەی وەزارەتی كارەبا راشیگەیاندووە، هەنگاو بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی پریپەید بۆ دابینكردنی كارەبایەكی 24 كاتژمێری گیراوەتەبەر، هەروەها دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری یەكێكە لە ئامانجەكانی حكومەت”.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستی بە 7 هەزار كارتۆن هێلكە هەیە

بابەتی دواتر

لەسەر پێشبڕكێی شۆفێران چەند ئۆتۆمبێلێك دەستیان بەسەردا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share