‏”هاوكارییەكانی بارزانی گەیشتن”‏ ‏ ڕۆژنامەیەكی توركی: توركیا 60 كیلۆمەتر دەچێتە خاكی عێراقەوە و ناكشێتەوە

ڕۆژنامەی “ستار”ی توركی ئاشكرایكرد، توركیا هەوڵدەدات 50 – 60 كیلۆمەتر پێشڕەوی لە خاكی عێراقدا بكات و “هێزەكانی لە باكووری عێراق ناكشێنێتەوە و بارزانی پشتیوانیی ئۆپەراسیۆنەكە دەكات”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی “ستار”ی توركی بڵاویكردوونەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنی “كلیل چنگ”دا دژی پارتی كرێكارانی كوردستان، توركیا بە نیازە تا قووڵایی 60 كیلۆمەتر بۆ ناوخاكی عێراق پێشڕەوی بكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە “دوای تەواوبوونی ئەركە سەرەكییەكانی ئۆپەراسیۆنەكە، توركیا هێزەكانی لە باكووری عێراقدا جێگیردەكات و بە تەواوەتیی نایانكشێنێتەوە، بەڵكو بە نیازە بنكە و سەربازگەی كاتی جێگیربكات بۆ دەستبەسەرداگرتنی ناوچەكە”.

ئەو ڕۆژنامە توركییە ئاشكرایكردووە كە بارزانی پشتیوانیی ئۆپەراسیۆنەكە دەكات و بۆ ئەو مەبەستە كۆبوونەوە لەنێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و مەسرور بارزانی-دا بەڕێوەچووە و دەڵێت، “هێزەكانی بارزانی ڕێگەنادەن گەریلاكانی پەكەكە بپەڕنەوە بۆ هەرێمی كوردستان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی سەرپێچییەکانی کارەبا دەستیپێکردووە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی بەرەنگاربوونەوەی سەرپێچی و راکێشانی کارەبای نایاسایی راگەیاند. وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، “بەکارهێنانی…
زیاتر ببینە

میدیاکانی رۆژئاوا: سەرەڕای ئاگربەست زیندانی ئەقتان لە رەققە بۆردومانکرا

میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە، سەرەڕای ئاگربەست زیندانی ئەقتان لە رەققە لەلایەن هێزەکانی دیمەشقەوە بۆردومانکرا. میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان ئاماژە بەوەدەکەن،…
Total
0
Share