ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە هەموو ڕێکارە یاساییەکانی پێشکەشی لا لیگا کردووە بۆ گەڕاندنەوەى مێسی.
پێش ئەوەى بەرشلۆنە گرێبەست پێشکەشی بەرشلۆنە بکات دەبێت ڕاى خولی ئیسپانیا وەربگرێت.
دەبێت ڕێگەچارەیەک بداتە دەست یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا لە دابینکردنی موچەى مێسیدا.
جگە لەوەى نابێت هەڵئاوسان لە موچەى یاریزانەکاندا دروستبکات و پێویستە چاکسازی لە موچەى یاریزانەکانی تریش بکات.
زۆربەى ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا کۆکن لەسەر ئەوەى بەڕێژەى لەسەدا 90 مێسی دەگەڕێتەوە بەرشلۆنە.