بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ڤینیسیۆزەوە تووڕەبوون

بەهۆی خراپ مامەڵەکردنی داوەرانی خوولی ئیسپانیا لەگەڵ ڤینیسیۆز جونیۆر، بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید تووڕەیی خۆیان بە لیژنەی داوەرانی لالیگا ڕاگەیاندووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، ڕیاڵ مەدرید لەو بڕوایەدایە کە لێدان و بەریەککەوتنە توندوتیژەکانی دژ بە ڤینیسیۆز بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیانكردووە، کە ئەوەش بۆ شێوازی یاریکردنی دەگەڕێتەوە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مایۆرکا، ڤینیسیۆز لێدانی توند بەر ئەژنۆی کەوتووە، بەڵام سانچێز مارتینێزی داوەر هەڵەی ئەژمارنەکردووە و تەنانەت تەکنەلۆژیای ڤار-ی بۆ لێدانەکە بەکارنەهێناوەتەوە.

ڕیاڵ مەدرید لەو بڕوایەدایە، کە ناوبژیوانان بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵە لەگەڵ گەورەیی ڤینیسیۆز ناکەن و لە توندوتیژیی ڕکابەران نایپارێزن، هەروەها بەوەش قایلنین کە داوەران پێیانوایە یاریزانەکە لە بەریەککەوتنەکاندا نواندن دەکات.

بابەتی پێشتر

مەترسییەکانی نووستن لە ڕووناکیدا

بابەتی دواتر

یونایتد دەگەڕێتەوە سەر خەونە کۆنەکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share