عێراق سەبارەت بە نرخی دۆلار داوایەک ئاراستەی سندوقی دراو و بانکی نێودەوڵەتی دەکات

عەلی ئەلعەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ داوای لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی کردووە، پاڵپشتیی عێراق بکەن بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی  لە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو .

نوسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندی لە راگەیەندراوێکدا، “کۆبوونەوەکانی شاندی عێراق لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی و شاندی یاوەری”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆبوونەوەکە گفتوگۆی لەبارەی بەرنامەیەکی (نادارایی) کە بریتییە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتیی تەکنیکی و راوێژکاریی سندوقی دراو کرا بۆ ئەو چاکسازییە ئابوورییەی کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پەسەندکراوە لە بەدیهێنانی سەقامگیریی دارایی و دراوی”.

هەروەها رێککەوتن کرا لەسەر ئامادەکردنی رەشنووسی رێککەوتنێک لەسەر بەرنامەکە و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت لە رۆژانی داهاتوودا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، عەلی عەلاق داوای لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کردووە بە “پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ بانکی ناوەندیی عێراق بەپێی رێکارەکان بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیریی لە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بەپێی پراکتیکە نێودەوڵەتییەکان.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسی بەشێک لە گەڕەک و ماڵەکان ئاگاداردەکاتەوە چۆڵی بکەن

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: بەهۆی دوورکەوتنەوەی مانگ لە زەوی رۆژ درێژبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان گەیشتە بەغداد

کەمێک لەمەوبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گەیشتە بەغداد. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە…
زیاتر ببینە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش دێتە هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆببێتەوە.…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لەبارەی دامەزراندنەوە

ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت فۆرمی تایبەت بە دامەزراندن لە هێزی پاسەوانی سنوور پڕبكەنەوە، ئاگاداردەكرێنەوە لەوەی تا ئێستا فۆرمە ئەلیكترۆنییەكە…
Total
0
Share