شارەزایەكی ئابوری رایدەگەیەنێت، سەرەڕای كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان عێراق سوودمەنددەبێت لە زیادبوونی داهاتی نەوت لە ئاكامی بەرزبوونەوەی نرخییەوە.
محەمەد ساعدی، شارەزای بواری ئابوری رایگەیاند، بڕیاری ئۆپیك بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان پێشتر تاوتوێكراو بوو، ئەنجامەكانیشی لە بازاڕەكانی نەوتدا دەردەكەوێت لەڕێی بەرزبوونەوەی ئاستی خواست و زیادبوونی نرخ.
ساعدی لە لێدوانێكیدا وتیشی، “عێراق كاریگەری لەسەر نابێت بەهۆی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانەوە، بەڵكو داهاتی گەورە دەچنێتەوە لەسایەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و تێپەڕاندنی 85 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، بەتایبەت كە یاسای بودجە لەسەر ئاستی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك ئامادەكراوە”.
لەماوەی داهاتوودا خواست بەرزدەبێتەوە، بەتایبەت ئەمریكا پێویستی بە زیادكردنی بڕی ئەمبارەكانیەتی پاش ئەوەی لەماوەی رابردوودا زۆرێك لە ئەمباركراوەكانی لەدەستدا، وەك ئەوەی شارەزاكە دەیڵێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ویلایەتە یەكگرتووەكان هەوڵیدەدا نرخی نەوت بگاتە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەمەبەستی كڕینی لە وڵاتانی بەرهەمهێن، بەڵام بڕیارەكەی ئۆپیك نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە و بەوەش پلانەكەی ئەمریكا بۆ زیادكردنی ئەمبارە ستراتیژییەكانی بە نرخی كەم شكستدەهێنێت.