قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی قیامەوە بڵاوكردەوە پیرۆزبایی لە كریستیانەكان دەكات.
لە پەیامەكەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا هاتووە، بەبۆنەی جەژنی قیامەوە پیرۆزبایی لە هەموو خوشك و برا كریستیانەكانی كوردستان و عێراق دەكەم و لەم بۆنەیەدا جارێكیتر جەختدەكەینەوە لەسەر پتەوكردنی كەلتووری پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان و عێراق و كوردستان وەك رابردوو و بۆ هەمیشە بێجیاوازی نیشتمانی هەموو پێكهاتەكانی دەبێت و شانازیش بەو فرەڕەنگییەوە دەكات.
لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، “هیوادارم خوشك و برا كریستیانەكانمان لە سایەی ئارامی و ئاسایشدا جەژنێكی پڕ لە خۆشی و شادییان هەبێت”.