شیرین یونس: سێ ساڵە هاواردەكەین كە وتەبێژی حزب و حكومەت جیان و مەیكەنە منداڵبازاڕی

شیرین یونس ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكیدا بۆ پارتی دەڵێت، “خەڵكی كوردستان شاهێدن ئێمە سێ ساڵە داوادەكەین، هاواردەكەین، ڕێتان پێنیشان دەدەین كەچی ئێوە كەڕووڵاڵن، كۆڵەوارن و ئێمە سێ ساڵە پێتان دەڵێین حكومڕانی وانابێت و سەری خۆتان و خەڵكیش مەخۆن ئێمە سێ ساڵە هۆشداریتان پێدەدەین تەسەڕووفی چەتەگەری جیایە لەگەڵ حكومڕانی، ئێمە سێ ساڵە پێتان دەڵێین تۆزێك نیشتیمانی و نەتەوەیی بن”.

ئەو پەرلەمانتارە كە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كردووە وتیشی، “ئێمە سێ ساڵە پێتان دەڵێێن وتەبێژی حكومەت و وتەبێژی حزب جیان و مەیكەن بە منداڵبازاڕی، ئێوەش سێ ساڵە دەیان قەراری هەڵەو دەیان پایەی حكومداریتان شكاند، ئێوە سێ ساڵە دەیان قەیرانتان بەسەر خەڵكدا هێنا”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “ئەگەر حكومڕانی نەزانن بۆئێوە ئاساییە بەڵام هەروەك نەریتێكی عەشایەریش بێ خۆ دەبێت وتەبێژەكەتان فێری ئەدەب بكەن، فێری مێژووی حزبەكەتان و مێژوو و قوربانیدانی خەڵكی كوردستانی بكەن”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باجی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی دەدات

بابەتی دواتر

سالار مەحمود: لێدوانەكەی جوتیار عادل ئاوی كردە ئاشی داگیركەرانی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیسەڵێک لە سووتان ڕزگارکرا

لە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگری گوندێكدا، لەلایەن هێزەكانی بەرگریی شارستانییەوە كیسەڵێك ڕزگاركرا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی…
Total
0
Share