دۆلار زیاتر دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت بەهای دۆلار دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببینێت ئەوەش بەپێی ئەو رێكارانەی بانكی ناوەندیی عێراق گرتوویەتیەبەر و تا جەژنی رەمەزان بەهای 100 دۆلار بگاتە 145 بۆ 140 هەزار دینار.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی دوو هەفتەیە بانكی ناوەندیی هەر بەیاننامە و لێدوانێكیان لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلارەوە دەركردبێت وەك خۆی جێبەجێكراوە و هەموو ئەو رێكارانەش وایكردووە بەهای دۆلار ماوەی چەند رۆژێكە روو لە دابەزین بكات بە تایبەت كە ماوەی دوو هەفتەیە بانكی ناوەندیی عێراق هەموو رۆژێك 200 ملیۆن دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە.

بە بڕوای جەبار گۆران بەپێی ئەو رێكارانەی گیراوەتەبەر پێشبینیدەكرێت تا جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ بەهای 100 دۆلار بگاتە 145 بۆ 140 هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

بكوژی ژنەكەی كەركوك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باجی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share