سەرکەوتووانی خۆرهەڵاتی (NBA) گەیشتنە شەش

ژمارەی تیمە سەرکەوتووەکانی گرووپی خۆرهەڵاتی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA) بۆ قۆناغی “پلەی ئۆف”، گەیشتنە شەش تیم.

لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، تیمی برۆکلین نێتس دوایین یاریی بە ئەنجامی (101-84) لە ئۆرلاندۆ ماجیک بردەوە، ئەنجامەکەش گرێنتی سەرکەوتنیانی بە قۆناغی (پلەی ئۆف) پێبەخشین.

لە ئێستادا شەش تیم لە گرووپی خۆرهەڵات بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی “پلەی ئۆف” سەرکەوتوون، کە بریتین لە: میڵواکی باکس، بۆستن سێڵتیکس، فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز، کلیڤلاند کاڤالێرز، نیویۆرک نیکس، برۆکلین نێتس.

هەروەها لە گرووپی خۆرهەڵات، تیمەکانی: دێنڤەر ناگێتس، مێمفس گریزلیس. ساکرامینتۆ کینگز، فینێکس سەنز، گۆڵدن ستەیت واریەرز، لۆس ئەنجلس کلیپەرز سەرکەوتنیان مسۆگەرکردووە.

هێشتا چوار پێگەی دیکە لە قۆناغەکەدا ماونەتەوە، دووانیان بۆ براوەکانی گرووپی خۆرهەڵات و دووانیان بۆ خۆرئاوا تەرخانکراوە، بەوەش ژمارەی سەرکەوتووان بۆ (پلەی ئۆف) دەگەیەنێت بە (16) تیم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سه‌رکه‌وت و ئینته‌ر به‌ یه‌کسانبوون چانسی به‌رشلۆنه‌ی لاواز کرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، بایرن و لیڤه‌رپوڵ براوه‌بوون و به‌رشلۆنه‌…
Total
0
Share