هاوپەیمانیی نیشتمانی: هێرشەكە دژایەتیی عێراق و هەرێمی كوردستانە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

هاوپەیمانیی نیشتمانی رایدەگەیەنێت، هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی عێراق و ناوچەكە دەخاتە مەترسییەوە.

مەریوان نوری، وتەبێژی هاوپەیمانیی نشتمانیی کوردستان رایگەیاند، وەك هاوپەیمانیی نیشتمانی ناڕەزایی خۆمان سەبارەت بەو هێرشە دەردەبڕین کە کرایەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، کە فڕۆکەخانەیەكی مەدەنییە و لە خزمەت هاوڵاتیان و خەڵکی کوردستان و عێراقە.

وتیشی، “ئەم هێرشە عێراق و ناوچەکە دەخاتە مەترسیەوە، بۆیە بێدەنگ بوون لەم بابەتە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت”.

“دەبێت حکومەتی عێراقیش هەڵوێستی توندی هەبێت و جارێکی تر هێرشی لەم شێوەیە دووبارە نەبێتەوە بۆ سەر خاکی پیرۆزی هەرێمی کوردستان” وەك ئەوەی وتەبێژی هاوپەیمانی ئاماژەی پێدا.

دووپاتیشیدەكاتەوە، تێکدانی ئاسایشی سلێمانی و دەوروبەری تێکدانی ئاسایشی عیراق و هەرێمە، بۆیە ئەو هێرشە هەر کەس و لایەن و وڵاتێک لە پشتیەوە بێت، دژایەتیی راستەوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردەیەكی یەكێتی ئامانجی سەردانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد ئاشكرادەكات

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان ئامانجی سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغداد ئاشكرادەكات. ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لەناو پۆلدا ڕونکردنەوە دەدات

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو لیژنەی تەندروستی وەزارەت و وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا کۆدەبێتەوە و…
Total
0
Share