بەرگریی شارستانیی کۆیە: لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا منداڵێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە، لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا منداڵێک گیـ.ـانیلەدەستدا و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.

گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەنێوان گوندی قازبەگیان و شیوەشان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تراکتۆرێک پێکیاندادا و گڕیان گرت.

وتیشی، لە ئەنجامی ڕووداوەکە منداڵێک گیـ.ـانیلەدەستدا و دوو بـ.ـریندار ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

باسی لەوەشکرد، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند کەسێکی دیکەش لەنێو ئۆتۆمبێلەکاندا مابنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share