مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات رایگەیاند، هەڵوێستە پشتگیریکارانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە برایانی لە سوریا تورکیا بێزاردەکات.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، “بە توندی سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکەین لەلایەن تورکیاوە، ئەم پێشێلکارییانە لە عێراق و سوریا بەردەوامیان هەیە و رەهەندی مەترسیداریان لە ناوچەکەدا هەیە”.
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، ” هەڵوێستە پشتگیریکارانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە برایانی لە سوریا تورکیا بێزاردەکات”.
لە کۆتایی پەیامەکەشدا ئاشکرایکرد، “لەگەڵ برا و هاوپەیمانەکانمان لە سلێمانی لە پەیوەندییە مەبدەئییەکانمان بەردەوام دەبین، لەیەک بەرەدا لە دژی ئەو پێشێلکارییانە دەوەستینەوە”.