ئاسایشی سلێمانی دوو گرووپی تیرۆریستی دەستگیرکرد

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند کە دوو گرووپی تیرۆریستییان دەستگیرکردووە و سەرجەمیان لە حەوت کەس پێکهاتبوون.

لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، “لە چێوەی هەوڵەکانی ن‌یشتنی بیروباوەڕی رێکخراوە تیرۆریستییەکان ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دوو گروپی تیرۆریستییان ئاشکراکرد”.

ئاماژە بەوەکردووە، “پاش بەدەستهێنانی زانیاریی ورد و دروست لەسەر ئەندامەکانیان و ناسنامە و شوێنی مانەوەیان بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە هەردوو گروپەکە خرانە ژێر چاودێری وورد و لە چەند ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا سەرجەمیان دەستگیر کران” .

ناسنامەی گرووپەکان بەمجۆرەیە کە ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:

ئاسايشی ڕۆژئاوای سلێمانی دوو گروپی تیرۆریستی دەستگیر دەکات :

گروپی یەکەم پێکهاتوون لە ( سێ ) کەس کە سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی ( داعش )ن :

١_ ( ک ، ش ، ک )   ٢_ ( ش ، د ، م )   ٣_ ( س ، ع ، ج ) دانیشتوی ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵن.

گروپی دووەم پێکهاتوون لە ( ٤ ) کەس ١_ ( ش ، خ ، ح ) ٢_ ( ڕ ، ع ، ا ) ٣_ ( ب ، ه ، ن ) ٤_ ( ا ، س ، م )

دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن ، کاری ڕێکخراوەییان بە نهێنی لە ( ماڵان و شاخ و کێوەکانی ) نزیک ناحیەی تەکیە ئەنجامداوە ، پیلان و بەرنامەکانیان دژبە مرۆڤایەتی و کۆمەڵگا بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایش داڕشتووە ، پاشان لە رێگەی سۆشیال میدیاوە بەناوی چەند

( پەیج و ئەکاونتێک )ی جیا جیاوە بیروباوەڕی توندڕەویان بڵاوكردۆتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، بەچاوکراوەیی و لێهاتووی و شەونخونی هێزەکانی ئاسایش بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و هەماهەنگی کەسانی دڵسۆزی گەل و نیشتیمان توانرا سەرجەم تیرۆریستان دەستگیربکرێن و پیلان و بەرنامەکانیان پوچەڵکرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشتیوان سادق: هەوڵی جددی درا تاوەكو ئاسانكاریی بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە بە ڤیزای گەشتیاریی چوونەتە سعودیە و فەریزەی حەج ئەنجامبدەن

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵی جددی درا تاوەكو ئاسانكاریی بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە بە…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: حکومەتی دیمەشق دەیان گەنجی مەدەنییان رفاندووە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، رایگەیاند، حکومەتی دیمەشق دەیان گەنجی مەدەنییان رفاندووە. ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، رایگەیاند، میلیـ.ـشیاکانی سەر بە حکومەتی…
Total
0
Share