شارەوانیی سلێمانی فرۆشتنی شیرینیی سەر عەرەبانەکان قەدەغە دەکات

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، فرۆشتنی شیرینیی سەر عەرەبانەکانی قەدەغەکردووە و هۆکارەکەشی بۆ ناتەندروستی و بەسەرچوونی ئەو شیرینییانە گەڕاندەوە.

لە راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، بە هاوکاریی بەشی پۆلیسی شارەوانیی سلێمانی، بڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی شیرینیی سەر عەرەبانەکانیان دا، راشیگەیاندووە، ئەو شیرینییانە بەشێوەی نا تەندروست و ماوە بەسەرچوو هەڵدەگیرێن و دەفرۆشرێن.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵمەتەکە لە چێوەی رێکخستنەوەی شەقام و بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا بووە، لەئەنجامی ئەو سەرپێچی و زیادەڕۆییانەی، کە بەشێک لە كاسبكاران بەهۆیەوە جەنجاڵی و ئاستەنگیی هاتووچۆ، بۆ هاوڵاتییان دروستدەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هەر لایەنێک دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیارینەکراوە و هەر لایەنێکی بەشدار لە هەڵبژاردنەکان دەست بە…
Total
0
Share