یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بە لێكدانەوە گەردوونییەكان دیاریكرا

پەیمانگایەكی گەردوونی و جیۆفیزیكی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بە لێكدانەوە گەردوونییەكان دیاریدەكات.

پەیمانگای نەتەوەیی توێژینەوە گەردوونی و جیۆفیزیكییەكان لە میسر رایگەیاند، بەپێی لێكدانەوە گەردوونییەكان كە ناوەندی توێژینەوەی سەر بە پەیمانگاكە ئەنجامیدەدات، مانگی شەوال راستەوخۆ لە تەواوی كاتژمێر 6:14 خولەكی بەیانی بە كاتی ناوخۆیی قاهیرە رۆژی پێنجشەممە 29ی رەمەزان كە دەكاتە (2023/4/20) دەبێت.

دكتۆر جاد قازی، سەرۆكی پەیمانگاكە رایگەیاند، مانگی نوێ بۆ ماوەی 23 خولەك لە ئاسمانی مەككە دەبێت، لە قاهیرە بۆ ماوەی 27 خولەك پاش ئاوابوونی خۆر دەبینرێت.

سەبارەت بە وڵاتانی دیكە مانەوەی مانگ پاش رۆژئاوابوونی ئەو رۆژە لە ماوەی (10 تا 35 خولەك)دا دەبێت.

بەوەش یەكەم رۆژی مانگی شەوالی 1444 كۆچی بەپێی لێكدانەوە گەردوونییەكان رۆژی هەینی 2023/4/21ی زاینی دەبێت و بەوەش یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان رۆژی هەینی 21ی نیسان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن: عێراق پشتگیری لەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا

وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، “عێراق پشتگیری لەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا”. لە…
زیاتر ببینە

ئەشرەف غەنی: گەورەترین هەڵەی من ئەوە بوو متمانەم بە ئەمریکا و هاوپەیمانانی کرد

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە یەکەمین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا لەدوای ڕووخانی کۆمارەکەی ڕایگەیاند، گەورەترین هەڵەی ئەو ئەوەبووە کە باوەڕی…
Total
0
Share