ئەشرەف غەنی: گەورەترین هەڵەی من ئەوە بوو متمانەم بە ئەمریکا و هاوپەیمانانی کرد

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە یەکەمین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا لەدوای ڕووخانی کۆمارەکەی ڕایگەیاند، گەورەترین هەڵەی ئەو ئەوەبووە کە باوەڕی بە ئەمریکا و هاوپەیمانانی کردووە.

محەمەد ئەشرەف غەنی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕادیۆی چواری بی بی سی ڕایگەیاند، “من کاتێک کۆشکی سەرۆکایەتیم بەجێهێشت، کە پاسەوانانی کۆشکی کۆماری پێیان وتم، چیتر هیچ دەرفەتێک بۆ پاراستنی کابول و کۆشک نەماوە، دەرچوونی من لە ئەفغانستان ڕاکرن نەبوو، بەڵکو ڕێگری بوو لە کوشت و کوشتار”.

غەنی بۆ یەکەمجار بە ڕاستەوخۆ دژی ئەمریکا و هاوپەیمانانی قسەیکرد، ئەو هاوپەیمانە 20 ساڵەکەی ئەفغانی بەوەتۆمەتبارکرد کە نەیانتوانیووە بۆ بەهێزترکردنی حکومەتی ئەفغانی هەوڵبدات و وتی، “من ئێستاش لە توڕەیی ئەفغانییەکان تێدەگەم دژی حکومەتەکەمان، کە ئەوەش هۆکاری هەیە”.

سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان دەڵێت، “من قوربانی بووم لە وڵاتەکەی خۆمدا، هەمیشە سنوورم بۆدانراوە و فشارم لێکراوە بۆ هەندێک پرس کە لەبەرژەوەندی خۆم و ئەفغاندا نەبووە”.

هەر لەبارەی ئەمریکاوە غەنی ڕاشیگەیاندووە، “ڕێککەوتن لەگەڵ تاڵیبان و ئازادکردنی پێنج هەزار چەکداری تاڵیبان، هاوکاری بوو بۆ تاڵیبان، ئازادکردنی چەکدارەکان و ڕێککەوتن لەگەڵ تاڵیبان ببوو بە پرسێکی ئەمریکی، لەکاتێکدا پرسێک بوو پەیوەندی بە ئەفغانییەکانەوە هەبوو”.

ڕۆژی 15ی8ی2020 ئەشرەف غەنی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان بە فڕۆکەیەک لە کابولی پایتەختەوە وڵاتی جێهێشت، دواتر ڕاگەیەندرا کە ئیمارات داڵدەی داوە و لەو وڵاتەوە ڕایگەیاند، هەڵاتنی ئەو بۆ ڕێگریکردن بووە لە خوێنڕشتن.

بابەتی پێشتر

پوتین دڵنیایی دەداتە ئەسەد

بابەتی دواتر

ئەگەر زەوی لە خولگەی خۆر لابدات چی ڕوودەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share