راپۆرتێکی ئەمریکی: دانیشتووانی عێراق زیاترە لە 45 ملیۆن کەس

ماڵپەڕی World Population Review، کە تایبەتە بە سەرژمێریی دانیشتووان، ئاشکرای دەکات کە ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ماوەی ساڵی 2023دا ٤٥ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە رێژەی گەشەی دانیشتووان ساڵانە لە کەمبوونەوەدایە.

ماڵپەڕەکە لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، “ژمارەی دانیشتو وانی عێراق لە ماوەی مانگی شوباتی ساڵی 2023 گەیشتووەتە 45 ملیۆن و 262 هەزار و 225 کەس، بە رێژەی گەشەسەندنی 2.31%”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە کۆتایی ساڵی 2022 گەیشتووەتە 44 ملیۆن و 496 هەزار و 122 کەس”.

بەپێی ئەو ئامارانە، راپۆرتی ماڵپەڕە ئەمریکییەکە پێچەوانەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراقە، کە ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەی لە کۆتایی ساڵی 2022دا بە 42 ملیۆن و 248 هەزار و 883 کەس خەمڵاندووە.

راپۆرتی ماڵپەڕە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “رێژەی گەشەی دانیشتووان لە عێراق وردە وردە کەمدەبێتەوە، بەو پێیەی ئێستا لە 2.31%دایە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2022دا 2.35% بووە، لە ساڵی 2020دا 2.39% بووە، لە ساڵی 2015دا 3.85% بووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “بەپێی خەمڵاندنەکانی ئەوەی ئێستا لەبەردەستدایە، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی 2030 دەگاتە زیاتر لە 52 ملیۆن کەس.

بابەتی پێشتر

ئێنریکی لە لەندەنە

بابەتی دواتر

لوقمان وەردی: لە تەڵاقدانی عێراقەوە بۆ شاگەشکەبوون بە رێکكەوتنێکی زۆرەملێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share