نوێترین ژمارەی موسڵمانانی جیهان ئاشکراکرا

پێگەی Global Muslim population ئاشکرایدەکات ژمارەی موسڵمانان لە جیهاندا دوو ملیار و شەش ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە کە دەکاتە رێژەی %25 ی دانیشتووانی جیهان.

پێگەکە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “ژمارەی موسڵمانان لە جیهاندا گەیشتووەتە دوو ملیار و شەش ملیۆن و 872 هەزار و 21 کەس، بەمەش دەکاتە رێژەی %25 ی دانیشتووانی جیهان کە ژمارەیان گەیشتووەتە هەشت ملیار و 27 ملیۆن کەس”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەم ئامارە ئاینی ئیسلام بووەتە دووەمین ئاینی جیهان لە ژمارەی پەیڕەوکارانیدا کە زۆرینەیان لە کیشوەری ئاسیادان، لە 26 دەوڵەتیش سیستمی سیاسییان ئیسلامییە”.

هەر بە پێی ئامارەکە، “ئیندۆنیزیا یەکەمین دەوڵەتە لە زۆری ژمارەی موسڵمانان تێیدا لە دوای ئەویش پاکستان دێت و هندستانیش پلەی سێیەمی گرتووە، عێراقیش پلەی دەیەمی ریزبەندییەکەی گرتووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

75 ساڵ بەسەر دامەزراندنی نەتەوەیەكگرتووەكاندا تێدەپەڕێت

لە وتەیەكدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوەیەكگرتووەكان، ئەمیندارەكەی ڕایدەگەیەنێت، ئەركی بنەڕەتییان لە ئێستادا “ڕزگاركردنی مرۆڤایەتییە”. ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، ئەمینداری گشتی…
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هۆکاری شکستی دانوستانەکان ئەوەبوو ئـ.ـێران ڕەتیکردەوە گەرووی هورمز بکاتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەمکرد، ئەویش ئاگاداری کردمەوە کە هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
Total
0
Share