تەرمی گەنجەكەی دەربەندیخان دۆزرایەوە

كەیوان ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو گەنجەی لە دەریاچەی دەربەندیخان خنكا، كەمێك پێش ئێستا تەرمەكەی دۆزرایەوە.

راشیگەیاند، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان بەردەوام لە هەوڵدابوون بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجە.

سێ گەنجی دانیشتووی دەربەندیخان 21ی ئازاری ئەمساڵ لە نزیك گوندی عازەبان كەوتنە دەریاچەی دەربەندیخانەوە و دووانیان خۆیان دەربازكرد، بەڵام سێیەمیان خنكا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکانەوە ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکانەوە ئاگداری شۆفێران دەکاتەوە کە سەردانی ناوتۆمارکردن بەپێی پیت هەڵوەشاوەتەوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share