لێكۆلەرێك 12 سوودی رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە سۆمۆ ئاشكرادەكات

لێكۆلەرێكی بواری سیاسەت و پەیوەندییەكان سوودەكانی رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە سۆمۆ ئاشكرادەكات و دەڵێت، کۆتایی بە بەشێک لەو گرێبەستە خراپ و نادادپەروەرانە دەهێنێت کە لە سایەیدا نەوتی هەرێم تاڵان دەکرا.

سەنگەر سەید قادر، شارەزا و لێكۆلەر لە بواری سیاسەت و پەیوەندییەكان لە نووسینێكدا بە 12 خاڵ سوودەكانی رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە سۆمۆ و رازیبوون بە بڕیارەكەی دادگای پاریس خستووەتەڕوو، كە بریتین لە:

1- گرەنتی مووچەی هەرێم و شایستە داراییەکانی هەرێم دەکات.

2- مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای بەغداد دەکرێت.

3- بەنزین و بەرهەمە سووتەمەنییەکان بە هەمان نرخی بەغداد دابەشدەکرێت (لیترێک بەنزین 450 دینارە).

4- نرخی نەوتی هەرێم بە نرخی راستەقینەی بازاڕ دەفرۆشرێت و داهاتەکەی بەڕێژەی لە 24% زیاددەکات.

5- دۆخی بیرەنەوتەکان و چاکسازی و پەرەپێدانیان لەلایەن بەغدادەوە باشتر دەکرێت.

6- پرۆسەی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت شەفافتر دەبێت، چونکە لە یەک کاتدا بەغداد و هەرێم چاودێر دەبن بەسەر یەکەوە.

7- کەرتی ووزە لە ژێر هەیمەنە و داگیرکاریی تورکیا رزگار دەکرێت و لە رووی سیاسی و نەتەوەیی و جیۆپۆلۆتیکەوە لە بەرژەوەندیی کوردە و تورکیا ناتوانێت کوردستانی پێبخنکێنێت.

8- متمانە بۆ کەرتی ووزەی هەرێم دەگێڕێتەوە و سەقامگیری لە کەرتی ووزەدا دروستدەکات.

9- کۆتایی بە بەشێک لەو گرێبەستە خراپ و نادادپەروەرانە دەهێنێت کە لە سایەیدا نەوتی هەرێم تاڵان دەکرا.

10- لە رووی سیاسی و دامەزراوەییەوە هاوسەنگیی هێز بۆ کوردستان دەگێڕێتەوە، بەکارهێنانی پارەی دزراوی نەوت بۆ سەرکوتکردن و کڕین و گەوجاندن و ترساندنی خەڵک سنووردار دەکات.

11- پڕۆسەی دیموکراسی و دامەزراوەیی لە هەرێم دەباتەوە پێشەوە. تاڕادەیەک سیاسیەکان ناچاردەکات لەبری بازرگانی، سەرقاڵی سیاسەت و داواکاری و دۆخی ژیانی هاوڵاتیان بن.

12- دەتوانرێت بڕیارەکە و داهاتی نەوت بکرێتە سەرچاوەی بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی و گەشتیاریی هەرێم.

بابەتی پێشتر

دەربارەی دابەشكردنی بەشە خۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان بڕیارێكی نوێ درا

بابەتی دواتر

گرێبەستی زیاتر لە 17 هەزار فەرمانبەر دەکرێتە هەمیشەیی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share