هۆكاری دواكەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان ئاشكراكرا

پەرلەمانتارێكی كورد دوای سەردانكردنی وەزارەتی دارایی عێراق هۆكاری دواكەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان ئاشكرادەكات.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بە یاوەریی خەلیل غازی ئەندامانی لیژنەی دارایی سەردانی وەزارەتی دارایی فیدراڵیان کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی دارایی پەیوەست بە پشک و شایستە داراییەکانی هەرێم.

وتیشی، “دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان، پەیوەندی هەیە بە تەواونەبوونی وردبینی لە دیوانی چاودێربی دارایی فیدراڵی و، ئەو تێبینیانەی وەزارەتی دارایی هەیەتی لەسەر زانیاری و لیستی مووچەکانیان”.

سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ سێیەم رۆژی مانگی حوزەیرانە، هێشتا بەشێكی زۆری هێزە ئەمنییەكانی هەرێم مووچەی مانگی نیسان (4)ی رابردوویان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکە سەربازییەکانی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

سلێمان سۆلیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکەی سەربازیی وڵاتەکەی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و وتی،…
Total
0
Share