بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی شەممەوە، دۆخی دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی وەک پێشووی لێدێتەوە.
بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تاوەکو ڕۆژی شەممە، ئەو پەمپانەی لە دووکانەوە ئاویان بۆ سلێمانی دەگواستەوە و تێکچووبوون، کێشەکانیان چارەسەردەکرێت، واتە لە ڕۆژی شەممەوە کێشەی کەمئاویی گەڕەکەکان چارەسەردەبێت و نامێنێت.
وتیشی، لەمەودوا دۆخی دابەشکردنی ئاو وەک پێشووی لێدێتەوە و گەڕەکەکانی سلێمانی لە ماوەی چوار ڕۆژدا ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە، هەروەها کەمترین کاتی بەردانەوەی ئاویش، دوو بۆ سێ کاتژمێر دەبێت.