نرخی كاره‌بای موەلیده بۆ مانگی ئازار دیاریكرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی ئازار بڵاوکردەوە کە بەراورد بە مانگی رابردووتر بە نزیکەیی نیوەی نرخەکەی کەمیکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “به‌پێی كۆنووسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتییان له ‌مانگی شوباتدا له ‌نێوان 158 بۆ 180 کاتژمێردا بووه‌، نرخی هه‌ر کاتژمێرێک بۆ یه‌ك ئه‌مپێر به‌ 49 دینار دیاریكراوه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ‌ئازار له ‌نێوان حه‌وت هه‌زار و 750 دینار بۆ هه‌شت هه‌زار و 750 دینار ده‌بێت، هاوکات نرخی کیلۆوات هاوەری موەلیدەی ستییەکانیش بە 368 دینار بووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌ له ‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتییان‌، نرخی ئه‌مپرێك كاره‌بای موه‌لیده له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت”.

ئاشکراشیکرد، “خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زن له‌ کاتژمێر 01:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ کاتژمێر 05:00 به‌ره‌به‌یان و دواتر له‌ کاتژمێر 07:00 بۆ کاتژمێر 8:30ی به‌یانی موه‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابینده‌كه‌ن، ته‌نها له‌ رۆژانی هه‌ینی و پشووە فەرمییەکان نه‌بێت كه‌ له‌سه‌عات 12:00 ی نیوەڕۆوە‌ كاره‌با ده‌ده‌ن به‌ هاوڵاتییان”.

بابەتی پێشتر

دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دەبیسترێن

بابەتی دواتر

دەربارەی دابەشكردنی بەشە خۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان بڕیارێكی نوێ درا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share