دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دەبیسترێن

بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر چەند جارێک دەنگی تەقینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا.

شایەتحاڵێک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “كەمێك پێش ئێستا چەند جارێك لە دەوربەری فڕۆكەخانەی هەولێر گوێبیستی دەنگی بەهێز بووین”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا کە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەستیکەوتووە، “دەنگی تەقینەوەکان مەشقی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانانە”.

لە ماوەکانی رابردووشدا چەند جارێکی دیکە هەمان دەنگ و لە نزیک هەمان شوێن بیستران و دواتر دەزگا ئەمنییەکان هۆکارەکەیان بۆ مەشقی ئاسایی هێزەکانی هاوپەیمانان گەڕاندەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هەناردەکردنەوەی نەوت سەرکەوتووبوو

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستیپێکردەوە و سەرکەوتووبوو. وەزارەتی سامانە…
Total
0
Share