پێشمەرگەیەك لە دهۆك لە كاتی ئەركەكەیدا جەڵتە لێیدا و لەسەر چیایەك كەوتە خوارەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك گواستییەوە، تیمی فڕۆكەوانیی دهۆك بەهانای پێشمەرگەیەكەوە چوون كە لە چیای “برجین” تەندروستیی تێكچووە و تووشی جەڵتە بووە و بەو هۆیەوە لە چیاكە كەوتووەتە خوارەوە و برینداربووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوای رووداوەكە تیمەكە گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.