شاندی هەرێمی کوردستان وردەکاریی سەردانەکەی بۆ بەغداد لەگەڵ پەرلەمان تاوتوێدەکات

شاندی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ بەغداد، ئەمڕۆ دووشەممە 28ی کانونی یەکەم، سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکات و وردەکاریی سەردانەکەی بۆ لیژنە پەیوەندیدارەکان  و سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەخاتەڕوو.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان وتی، “شاندی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر سەردانی ئەمجارەی شاندەکە کە ماوەیەکی زۆر مانەوە لەبەغداد و سەرۆکی سەرۆکی شاندەکە، قوباد تاڵەبانی چووە پەرلەمانی عێراق”.

زیاد جەبار وتیشی، “شاندەکە لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، لیژنەی دارایی، لیژنەی وزە و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە و ڕونکردنەوە لەسەر کۆبوونەوەکان و ئەنجامی سەردانەکەیان دەدەنە پەرلەمان”.

لە ڕۆژی 9ی کانونی یەکەم شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی بەغدادیان کرد، دوای دانیشتن و گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەت، لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانی عێراق شاندی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لەگەڵ بەغداد لەسەر ناردنی پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی داهاتوودا ڕێککەوتوون.

ڕۆژی 22ی کانونی یەکەم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند،  توانیمان لەگەڵ حكومەتی ناوەند بگەینە ڕێككەوتن دەربارەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کە ڕێژەی بودجەی هەرێم دیاریكراوە دوای دەركردنی خەرجییەكان و بودجەی حاكیمە و سیادی كە “كەمترە لەوەی پێشبینیمان دەكرد و بە مافی خۆمانی دەزانین و بڕەكەشی 12.67%ە كە پێشتریش لە پرۆژەكانی ڕابردوودا هەبووە”.

قوباد تاڵەبانی، دوپاتیشیكردەوە كە گفتوگۆكانیان لە بەغداد بەردەوام دەبێت ئەوەشی وت، پرسی هەرێم تەنها موچە و بودجە نییە، بەڵكو چەندین دۆسیەی دیكە هەیە دەبێت گفتوگۆیان لەسەر بكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەتی هەرێم لەبارەی مووچە و بودجەوە پەیامێك ئاراستەی حكومەتی عێراق دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “پێویستە حكومەتی عێراق كۆتایی بە نادادیی بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بهێنێت و شایستەكانیان خەرجبكات”.…
زیاتر ببینە

خوێندكارێكی نەخۆش تاقیكردنەوەكانی لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ یەكشەممە، خوێندكارێك بەهۆی نەخۆشكەوتنی لە نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی ئەنجامدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەرگای پێشكەشكردن بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكاتەوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەرگای خۆتۆماركردن بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكاتەوە، بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش دەڵێت، چەند مەرجێك دیاریكراون و هەڵبژاردنیشیان…
Total
0
Share