بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە رەییان کلدانی کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری بەغداد پێشوازی لە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد، لە دیدارێکدا رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی ئامادەبوو، جەخت لە فراوانکردنی هەماهەنگییەکان و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان کرایەوە لەپێناو گەیشتن بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەقامگیری لە وڵاتدا.

چارەنووس و نوێنەرایەتی پێکهاتەکان لە دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکاندا تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوو و لەو بارەیەوە سەرۆک بافڵ وتی، “یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بە توندی دژی هەموو هەوڵێک دەوەستێتەوە کە بیەوێت گیانی تەبایی و پێکەوەژیان بخاتە مەترسییەوە.

وتیشی، “هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان لای ئێمە رێزلێگیراون و نابێت رێگە بدرێت هیچ لایەنێکی سیاسی بڕیار لە چارەنووسی ئەوان بدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی مەترسی بەبیابانبوون لەسەر زەوییەكانی هەرێمی كوردستان دەدرێت

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی مەترسی بەبیابانبوونی زەوییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی وشكەساڵی و كەمبارانیی هاوشێوەی…
Total
0
Share