بەریتانیا پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکان نیشتەجێ دەکات

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان، پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکاندا جێگیربکات.

رۆبێرت جێنریک وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی بەریتانیا رایگەیاند، بەمەبەستی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی پەنابەران، پلانی هەیە پەنابەران لەناو ئەو بنکە سەربازییانە نیشتەجێبکات کە جێهێڵراون و لە کەشتییە گەورەکانیش بەهەمان شێوە.

لەلایەکی دیکەوە رێکخراوە خێرخوازی و مرۆییەکان دژایەتیی ئەو پلانە دەکەن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو شوێنانە بۆ نیشتەجێبوون بەتەواوی نەگونجاو و گۆشەگیرن، داواش دەکەن بە رێزەوە مامەڵە لەگەڵ پەنابەران بکرێت.

بەپێی وتەی وەزیری کۆچی بەریتانیا، ئامانجی ئەو پلانە کەمکردنەوەی تێچووی نیشتەجێبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانە لە هۆتێلەکاندا.

وەزیرەکە راگەیاندووە، حکومەت کاردەکات بۆ نیشتەجێکردنی پەنابەران لە باڵەخانە کۆنەکانی سەربازگە و شوێنی نیشتەجێبوونی گەڕۆک لە دوو بنکەی پێشووی هێزی ئاسمانیی شاهانە لە باشووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی بەریتانیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت بەدواداچوون بۆ ئەگەری نیشتەجێکردنی کۆچبەران لە شوێنی وەکو کەشتییەکاندا دەکات، چونکە هەوڵدەدات پارەی ساڵانەی نیشتەجێبوونی هۆتێلەکان کەمبکاتەوە کە 2.3 ملیار پاوەند (2.8 ملیار دۆلار).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا مانۆڕی ئەتۆمیی دەستپێكرد و بەریتانیا دەڵێت: هێزی ئەتۆمیمان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە

وەزیری بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزی ئەتۆمیی ڕوسیا مانۆڕی دەستپێكردووە، وەزیری بەرگریی بەریتانیاش دەڵێت، هێزی ئەتۆمیی بەریتانیا لەوپەڕی ئامادەباشیدایە.…
زیاتر ببینە

زاوایەک لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا ئەستێرەیەکی لە ئاسمان بەخشی بە بووکەکەی

زاوایەكی جەزائیری لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیدا بووكەكەی سەرسام كرد و ئەستێرەیەكی لە ئاسماندا پێبەخشی، ئەوەش مشتومڕی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان…
Total
0
Share