پەرلەمانتارە مەسیحییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و دابەشكردنی كورسییەكانیان بەبێ رەزامەندیی خۆیان هۆشداری دەدەن و رایدەگەیەنن، ئۆباڵی هەمواركردنەوەی یاساكە و پێشێلكردنی مافی مەسیحییەكان دەخەینە ئەستۆی مەسعود بارزانی و نوری مالیكی.
لە راگەیەندراوەكەیاندا هاتووە، “هەمواركردنەوەكە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و دوو كورسیی پێكهاتەی مەسیحی خراوەتە ژێر كۆنترۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، لە كاتێكدا پێشتر مەسیحییەكان لە نەینەوا خۆیان پارێزگاریان كرد تەنها بزوتنەوەی بابلیون بوو لە دەشتی نەینەوا لە بەرامبەر تیرۆریستاندا پارێزگاری لە مەسیحییەكان كردووە و پارتی و مەسعود بارزانی بەرگرییان نەكرد و مەسیحییەكانیان لە دەشتی نەینەوا فرۆشت”.
ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، پێشتر پارتی دەستووەردانی لە كورسیی پێكهاتەكان كردووە، بەڵام ئێمە ئەوە رەتدەكەینەوە و نوێنەرایەتیی راستەقینەی مەسیحییەكان خۆمان دەیكەین و ئەوەی ئێستاش هەیە، “مامەڵەی سیاسییە بە كورسیی مەسیحییەكانەوە و دوو كورسیی پەرلەمانیی مەسیحییەكان لە دەشتی نەینەوا بەخشراوە كە پێشێلكردنی تەواوی مافی پێكهاتەی مەسیحییەكانە لە عێراقدا.
جەختدەكەنەوە، “دەبێت یاسا ئەو پرسە لە نێوان ئەوان و هەریەك لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا یەكلابكاتەوە”.